هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە هۆکاری سیاسی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٢٢ی سەرماوەز / ١٣ی دێسامبر) دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارە دێی ”نێ“ سەر بە مەریوان بە ناوەکانی ”ئەمیر ئەرژەنگ“ و ”باسید ئەفشار“ دەستبەسەر و ڕەوانی بەندیخانە کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی پێنج شەممە (١٨ی خەزەڵوەر /٩ی نۆڤەمبر) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان هەر کامەیان حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

پێشتر، یەکێک لە نزیکانی ئەو دوو بەندکراوە کوردە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاندبوو کە دادگا سەرەتا حوکمی ٣ ساڵ بەندکران و دوورخانەوە بۆ سیستان و بەلووچێستانی بەسەر ئەو دوو هاووڵاتییەدا سەپاندووە، بەڵام بە هۆی گوشاری بنەماڵە و ناڕەزاەتی بنەماڵەکانیان حوکمەکە بۆ ٢ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی مەریوان کەم کراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە (٦ بەفرانبار / ٢٧ دێسامبر)، نەجمەدین فەرەجی هاووڵاتی مەریوانی کە پێشتر لەلایەن دادگایی شۆرشی شاری مەریوان بە تاوانی ”چالاکی دژی تەناهی نەتەوەیی“ سزایی ١٥ مانگ بەندیخانەی بەسەر دا سەپێنرابوو، دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کرا.

نەجمەدین فەرەجی خەڵکی ئاوایی ”لەنج ئاوا“ مەریوان و لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەری ساڵی ١٣٩٥ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گوازرایەوە.

ناوبراو دوایی دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا و لە کۆتاییدا دادگای شۆرشی شاری مەریوان حوکمی ١٥ مانگ بەندیخانەی بەسەردا سەپێنرا.

نەجمەدین فەرەجی

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

سنە / بەندکراوێکی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە