هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لەپارێزگای ئیلام زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی بەشدریی لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئەو پارێزگایە دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەیان کەسیان لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کردووە و کەشی ئەمنیەتی ئێستاش بەسەر ئەو پارێزگایەدا زاڵە.

بە ئاشکرابوونی ناوی ١٦ کەسی دیکە لەو دەستبەسەر کراوانە تا ئیستا ناوی ٤٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئیلام بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە.

ناوی ئەو ٤٦ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ لوقمان کەرەمی ٢ـ فەرهاد کەرەمی ٣ـ سلێمان عەبدی ٤ ـ جواد کەرەمی ٥ـ مزەفەر رەحمانی ٧ ـ عەباس ئەرغەند ٨ـ حافێز عەبداڵی ٩ـ ڕوحوڵڵا ئەرغەند ١٠ـ محەممەد مەعسوومی ١١- سارا جەمشیدی ١٢ـ یەزدان فەرەج زادە ١٣ـ محەمەد ئەمیری ١٤ـ سامان ئەرغەوانی ١٥ـ مزەفەر محەممەدی ١٦ـ سەلمان عەبدوڵڵاهی ١٧ـ مەحموود چەمەن گوڵ ١٨ـ عەلی زارعی ١٩ـ جبرەئیل زارعی ٢٠ـ حەیدەر لتە ٢١ـ ئەکبەر دەروێشی ٢٢ـ عارف دەروێشی ٢٣ـ مەیسەم لتە ٢٤ـ عارف فەتاحی ٢٥ـ مستەفا جاوید ٢٦ـ جەواد خەیرخوا ٢٧ـ قوباد داڕسی ٢٨ـ مێهدی باوێر ٢٩ـ عەلی حەقی ٣٠ـ جەواد خەیبەر ٣١ـ عەلیوڵڵا غوڵامی ٣٢ـ عەلی نەوئالوود ٣٣ـ ئەحمەد مورادخانی ٣٤ـ ئیحسان محەممەدی ٣٥ـ ماهان قەنبەری ٣٦ـ یەزدان فەرەج زادە ٣٧ـ سارا جەشیدی ٣٨ـ بهزاد شەکەری ٣٩ـ سلێمان عەبدی ٤٠ـ محەممەد مەعسوومی  ٤١ـ لالە ئاقایی ٤٢ـ سەجاد نەجیب نیا ٤٣ـ لوقمان کەرەمی ٤٤ـ مزەفەر رەحمانی ٤٥ـ سەلمان عەبدوڵڵاهی ٤٦ـ موحسین عەتا بەیگی

لەو ژمارەیە ٤٥ کەسیان هێشتا لە گرتووخانەن و موحسن عەتا بەیگی دوای دوو ڕۆژ ئازاد کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە کەوتووەتە بەر لێدان و کوتان.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

سنە / بەندکراوێکی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە