هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران ٤ کۆڵبەری کوردیان لە سنووری هەورامان دەستبەسەر و دەستیان بە سەر بار و شت و مەکی چەندین کۆڵبەری دیکە لە سەردەشت  وهەوراماندا گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٢١ی بەفرانبار / ١١ی ژانویە)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خاڵی سنووری ”دۆڵە ناو“ی هەورامامان چوار کۆڵبەری کوردیان بە ناوەکانی ”هیوا زارعی، ڕۆژگار زەمانی، پشتیوان رەحمانی و هۆشیار کەریمی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان دوای ئەوەی ئە و٤ کۆڵبەرەیان دەستبەسەر کردووە، دەستیان بەسەر شت و مەکەکانیشان گرتووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی ئەو ٤ کۆڵبەرە کوردە نادیارە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار، لە ناوچەی کانی زەردی سەردەشت، هێزە چەکدارەکانی ئێران شت و مەکی ٤ کۆڵبەری کوردیان زەوت و دەستیان بەسەردا گرتووە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

سنە / بەندکراوێکی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە