هەنگاو: تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار پاش دوو ڕۆژ لە ون بوونی، دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ، ئەمڕۆ شەممە (٢٣ بەفرانبار/ ١٣ ژانویە) تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی سەرما بردوویەوە گیانی لەدەست دابوو، لە ناوچە کوێستانیەکان دۆزرایەوە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ٤٠ ساڵە، “سلێمان خزری” ڕاگێنراوە، ناوبراو باوکی ٣ منداڵ بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم دوو کۆڵبەرە لە دوو ڕۆژ پێش ون ببوو و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ژێر بەفر دۆزرایەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی ١٤ کۆڵبەری کورد بە هۆی سەرما و ڕنووی بەفر گیانیان لە دەست داوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

سنە / بەندکراوێکی دیکە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە