هەنگاو: چالاکی کرێکاری شاری سەقز کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بانکێشت کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤی “هەنگاو”، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری  کە پێشتر بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جیهانی ڕۆژی کرێکار بە دوو مانگ بەندکران حوکم درابوو،  بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکەکەی بانگێشتی بەندیخانە کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، دادگایی پێداچوونەی سنە، حوکمی بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری کورد کە پێشتر ١ ساڵ بوو، بۆ دوو مانگ کەم کردەوە.

عوسمان ئیسماعیلی ئێستا لە شاری کرمان خەریکی ئیشی کرێکاریەو بۆ بەرێوەچوونی حوکمەکەی دەبێ بگەڕێتەوە شاری سەقز.

ئەم چالاکی کرێکاریە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر کرابوو.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان،