هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ناسننامەی ١٥ بەندکراوی کورد کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکەکەیان دەکەن بڵاو دەکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، ١٥ بەندکراوی سیاسی کورد کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە  لە بەندیخانەکانی سنە، سەقز، میاندواو، ئورمیە، تەورێزو کەرەج ڕاگیراون.

ئەو ١٥ بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە کە ٦ کەسیان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا حوکمیان بەسەردا سەپاوە و یان حوکمی سێدارەکەیان پشتڕاست کراوەتەوە.

 

ناو و زانیاری لەسەر ئەو بەندکراوانە کە حوکمی سێدارەیان هەیە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

١ـ ئیبراهیم عیساپوور / سەردەشت /  ١٦ پووشپەڕی ١٣٩٠ / هاوکاری لەگەڵ پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز

 

٢ـ حەسەن فەرەجی / بۆکان/  ١٣٩٠/ هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان/ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 

٣ـ دیاکۆ شێخ عەبدوڵڵا / مەهاباد / ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ / هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 

٤ـ زانیار مورادی / مەریوان / ١٣ی گەلاوێژی ١٣٨٨ / هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

 

٥ـ رامین حوسێن پەناهی/ دهگلان / ٢ ی پووشپەڕی  ١٣٩٦ /  هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە  / بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە

 

٦ـ رەزا مەلازادە / سەڵماس / هاوینی ١٣٩٠ / هاوکاری لەگەڵ پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 

٧ـ سابر شێخ عەبدوڵلا / مەهاباد / ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ / هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 

٨ـ عەبدوڵڵا سەروەریان / سنە  / نادیار / هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان/  بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 

٩ـ عەلی ئەحمەد سلێمان / باشووری کوردستان /  ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٨٤ / ههاوکاری لەگەڵ پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز

 

١٠ـ کەماڵ ئەحمەد نژاد / میاندواو / پاییزی ١٣٩٣ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات /  بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو

 

١١ـ کەماڵ حەسەن ڕەمەزان/ ڕۆژئاوای کوردستان/ پووشپەڕی ١٣٩٣ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی کرێکارانی کوردستان / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 

١٢ـ لوقمان مورادی / مەریوان / ١٢ی گەلاوێژی ١٣٨٨ /  هاوکاری لە گەڵ حیزبی کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج

 

١٣ـ مستەفا سەلیمی / سەقز / ١٦ خاکەلێوەی ١٣٨٢ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات /  بەندیخانەی ناوەندیی سەقز

 

١٤ـ هیدایەت عەبدوڵلاپوور/ شنۆ/  پووشپەڕی ١٣٩٥ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات /  بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

 

١٥ـ هۆشەنگ ڕەزایی/ نەهاوەند / ٢٩ ی جۆزەردانی ١٣٨٩ / هاوکاری لە گەڵ حیزبی کۆمەڵە/ بەندیخانەی ئێڤینی تاران

 

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان،