هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە دوای ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (١٥ی ڕێبەندان / ٥ی فێوریە)، دادگای شۆڕشی سەقز یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی پشتگیری لە ڕیفراندۆم و بەشداری لە شایی خەڵک دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ئەو حوکمە ”میلاد دڵارا“ خەڵکی سەقز حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان و هاتنە سەر شەقامی خەلکی ڕۆژهەڵات سەدان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران کە چەندین کەسیان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان،