هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (١٧ی ڕێبەندان / ٦ی فوریە)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی تەرگەوەری ئورمیە تەقەیان لە پۆلێك کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”نەجمەدین حەسەنی“ پێکراوە.

ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە  نەجمەدین پشتی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەری ڕەوانەی تەورێز کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (١٣ی ڕیبەندان / ٢ی فوریە)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان هێرشیان کردووەتە سەر پۆلێک کۆڵبەر کە بەو هۆیەوە کۆڵبەریک بەناوی “فەرهاد رەحیم زادە” بە سەختی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ساڵی ٢٠١٧ دا ٢٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوون بە قوربانی کە لەو ڕێژەیە ١٤٨ کەسیان بریندار و ٧٨ کەسی دیکەیان گیانیان لە دەست داوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان،