هەنگاو: دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو (١٩ی ڕێبەندان/٨ فوریە) هێزە ئەمنیەکانی ئێران لەشاری کرماشان دوو چالاکی کرێکارییان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ئەم دوو کرێکارەی (ئەمین سیبەر) و (قودرەتوڵڵا جەلال وەند) ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو دوو چالاکە کرێکاریە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی کرێکاری و هاندانی کرێکارانی شارەوانیی کرماشان بۆ گردبوونەوە  دەستبەسەر کراون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کرا

هەنگاو: سەعید ئێقباڵی، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی کرماشان،