شۆفیر تەکسییەکانی سەقز مانیان گرت + وێنە

هەنگاو: شۆفیر تەکسییەکانی شاری سەقز بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری نوێی ئیدارەی تاکسیڕانیی ئەو شارە مانیان گرتووە و هەنووکە خەڵک لە مەیدانی "ئیستقلال"

۲۰ اردیبهشت ۱۳۹۷، ۱۱:۰۰

 

هەنگاو: شۆفیر تەکسییەکانی شاری سەقز بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری نوێی ئیدارەی تاکسیڕانیی ئەو شارە مانیان گرتووە و هەنووکە خەڵک لە مەیدانی "ئیستقلال"ی ئەو شارە کۆبوونەتەوەو هێزە ئینتزامییەکان لە شەقامەکان جیگیر بوونە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە (٢٠ی بانەمەڕ/ ١٠ مەی) شۆفیر تەکسییەکانی شاری سەقز شەقام و گۆڕەپانەکانی ئەو شارە، مانگرتنی خۆیان راگەیاند.

بەپێی بڕیاری نوێی ئیدارەی تاکسیڕانیی شاری سەقز، ژمارەی تەکسییەکانی شاری سەقز زیار دەبێ و یەکێک لە ئەندماانی شۆرای شاری سەقز گەڵاڵەی تەکسیی ئۆنلاینی هێناوەتە گۆڕێ.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقز، هەنووکە هاتوچۆی شۆفیر تەکسییەکان لە سەقز بە تەواوەتی راوەستاوەو خەڵک بۆ هاتووچۆ تووشی گرفت بوونە.

هاوکات ٦ تاکسی کە مسافیریان بۆ گواستنەوە سوار کردووە، لەلایەن شۆفیر تەکسییەکانی دیکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و شیشەی تەکسییەکانیان شکاندووە.

یەکێک لە شؤفیر تاکسییەکان بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی راگەیاند، کە ئیدارەی تەکسیڕانی لەبریی جێبەجێ کردنی خواستی شۆفیر تەکسییەکان، دەستی کردووە بە زیاد کردنی ژمارەی تەکسییەکان.


بیشتر بخوانید در همین زمینه