بانگ کرانی بەربڵاوی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی کورد بۆ ناوەندە ئەمنییەکان

سەدان ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و چالاکی پیشەیی کورد لە شارەکانی مێهران، ئیلام، دێلۆڕان، کرماشان، جوانڕۆ، ڕوانسەر، سنە، سەقز

۲۲ اردیبهشت ۱۴۰۱، ۱۴:۱۹

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سەدان ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و چالاکی پیشەیی کورد لە شارەکانی مێهران، ئیلام، دێلۆڕان، کرماشان، جوانڕۆ، ڕوانسەر، سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرە و سەردەشت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون و وێڕای لێپرسینەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی کردووە کە بە هۆی ئەو دۆخە تایبەتەی زاڵە بە سەر ئێراندا، نابێت هیچ جۆرە هەواڵێک و وتووێژێک لە سەر بابەتی گرانی و ناڕەزایەتی دەربڕین بڵاو بکەنەوە و ئەگەر ئەو کارە بکەن ئەوا دۆسیەیان بۆ دەکرێتەوە و سزا دەدرێن.

هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە شاعیران، نووسەران و هونەرمەندانیان ناچار کردووە کە ئەو پۆستانەی کە لەسەر گرانی و هەژاری خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە، بسڕنەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای گران بوونی نرخی شت و مەک لە ئێراندا هەندێک ناڕەزایەتی لەلایەن خەڵکەوە نیشان داراوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم ناڕەزایەتییانە بەربڵاوتر ببنەوە.
 


بیشتر بخوانید در همین زمینه