برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە.

۶ دی ۱۴۰۰، ۱۸:۰۲

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم قادری لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەریم قادری خەڵکی گوندی سەبەدلوو بووە و نزیکەی دوو حەوتوو پێش لەکاتی کۆڵبەری چووەتە سەر مین و لاقی بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدیە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەگەری بڕینەوەی لاقی کەریم قادری زۆرە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز (٢١ی دێسامبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “م . ن” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازراوەتەوە.


بیشتر بخوانید در همین زمینه