سزای سێدارەی حوسێن خەیری بەندکراوی سیاسی کورد هەڵوەشایەوە

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران د

۲۵ آبان ۱۴۰۰، ۱۶:۱۲

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو و ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، هەڵوەشایەوە.

بابەک پاکنیا یەکێک لەپارێزەرانی ناوەندی پارێزەرانی ئێران لە پێگەی تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە کە سزای سێدارەی حوسێن خەیری بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن دادگای بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشاوەتەوە.

حوسێن خەیری تەمەن ٣٢ ساڵ و بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

شەریفزادە پارێزەری حوسێن خەیری پێشتر لەم پەیوەندیەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندبوو:" ناوبراو بە تۆمەتی موحاریبە لە رێگەی لەناوبردنی ماڵ و حاڵی خەڵک بە مەبەستی دژایەتی نیزام لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری سال ٢٧١٩ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە”.

حوسێن خەیری خەڵکی شارۆچکەی نوورئاوای پارێزگای لوڕستان و دانیشتووی شاری کرماشانە کە پووشپەڕی ٢٧٢٠ (جولای ٢٠٠٢٠)  لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تارانەوە دەستبەسەر و تا ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران بەندکراوە.

شایانی باسە، ٧ کەسی دیکە کە لەم دۆسیەدا تۆمەتبارن کە هەموویان سەرجەم ٣٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و لەو نێوەدا تەنیا حوسێن خەیری بە تۆمەتی موحاربە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.


بیشتر بخوانید در همین زمینه