پێناسه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو:
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا چاوه‌دێریی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ن، به روونی ده‌زانن كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوانه‌كانی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی گه‌یاندووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و رۆژانه به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات.
ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا هێمای پێدراوه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران چالاك ده‌بێ. گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به رای گشتی و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن، به‌شی سه‌ره‌كیی ستراتیژیی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاوه.
هه‌نگاو له چوارچێوه‌ی لۆژیك و ئاكار و هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كاندا كه له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا چه‌سپاوه هه‌نگاو ده‌نێ و له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌پارێزی. هه‌نگاو هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان به‌دوور له ره‌گه‌ز، ئایین، بیروڕای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی جیاواز و … له‌به‌رچاو ده‌گرێ و ده‌یپارێزێ. هه‌نگاو ماڵپه‌ڕێكی سه‌ربه‌خۆیه و بێلایه‌نانه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ و به‌گشی له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان و ئێران، هه‌واڵ و بابه‌تی شرۆڤه‌كارانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌نگاو، به پێی ئه‌و ئه‌ركه مرۆیی و ئاكارییه‌ی بۆ خۆیی دیاری كردووه، هه‌وڵ ده‌دا له چوارچێوه‌ی ستراتیژیی دیاریكراودا هه‌موو پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بخاته به‌رباس و داوای هاوكاری له شاره‌زایانی ئه‌و بواره ده‌كات. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا چالاكن و ده‌توانن یاریده‌ری باشتر بوونی دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران‌دا بن، ده‌توانن له دوور و نزیكه‌وه هاوكاری هه‌نگاو بن. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ده‌ستی هه‌نگاو ده‌گات، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و سنوورانه‌ی كه بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆیی ره‌چاو كراون، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌نگاوه‌وه، بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌ژێرناوی نووسه‌رێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه، ده‌ربڕی سیاسه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو نییه.
هه‌نگاو، له هه‌موو كوردستان و ئێران و جیهاندا هاوكار و هه‌واڵنێری ده‌بێ و داوا له هه‌موو دڵسۆزانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌و پێوه‌ندییه‌دا و بۆ هه‌رچی باشتر بوونی دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی ورد و دروست و گه‌یاندنی ده‌نگی به‌ندكراوانی سیاسی كوردستان و ئێران به گوێی جیهان، دڵسۆزانه و بوێرانه هاوكاری هه‌نگاو بن و هه‌ركه‌سه‌و هه‌واڵنێرێك بێ.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو.