بانە .. کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ خۆی کوشت

17:18 - 13 جۆزەردان 2718

 

هەنگاو: کچێكی مێرمنداڵ خەڵکی شاری بانە هەوڵی خۆکوشتنی داوە لە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (١٣ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ٣ی ژوئەنی ٢٠١٨) کچیکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵانەی ”سروە ڕەحیمی “ دانیشتووی گەڕەکی فەرهەنگیانی بانە ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵانە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.