بریندار بوونی دوو برای کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود

هەنگاو: دوو برای کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تە

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٢:١٢

 

هەنگاو: دوو برای کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە پاوە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە برای یەکن “بەشیر ئەحمەدزاده و بەسیر ئەحمەد زاده” خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بەشیر لاقی و بەسیر سەری پێکراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوه کراون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە