بیهنام ئیبراهیم زادە و پەیمان میرزازادە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

14:09 - 4 March 2019

 

هەنگاو: بێهنام ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری کورد و پەیمان میرزازادە هونەرمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە(١٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٨/ ٤ی مارسی ٢٠١٩) بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری کورد  بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بێهنام ئیبراهیم زادە شەوی چوارشەمە(٢١ی سەرماوەزی ٢٧١٨) لەلایەن  هێزە ئەمنییەکانحکومت لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە و رۆژی ڕابردوو، پەیمان میرزازادە هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئورمیە کە ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی رەشەمە/ ٢١ ی فێوریە) بە تۆمەتی چڕینی سرود و گۆرانی حەماسی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.