تەقینەوەی مین لە ئیلام قوربانی لێ کەوتەوە

00:34 - 17 July 2019

 

هەنگاو: یەکێک لە کارمەندانی گروپێکی گەڕان بە شوێن تەمری کوژراوانی شەڕی ئێران و عیراق،  لە ناوچەی سنووری ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین سەختی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە(٢٤ی پووشپەری ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٩) ،بە هۆی تەقینەوەی مین بەجێماوی شەڕی ٨ساڵەی ئێران و عێراق لە کوێستانی کەلەقەندی ئیلام، یەکێک لە لە کارمەندانی گروپێکی  کە کاریان گەران بە دوای تەرمی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراقە،بە سەختی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کەسە “یەعقووب حاجی پوور” تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی ئیلام راگەیەندراوە.

یەعقووب حاجی پوور سەرەڕایی ئەوەیکە لاقی چەپی پەڕیوە، سەر و چاو و سکیشی پێکراوە.