حەسەن فەرەجی خەڵکی مەریوان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

حەسەن فەرەجی خەڵکی مەریوان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

10:15 - 16 October 2021

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە کۆتاییەکانی وەرزی بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حەسەن فەرەجی تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕش و ئیسلامیی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

حەسەن فەرەجی خەڵکی گوندی لەنج ئاوای مەریوان ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢١) بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.

ناوبراو دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواو بوونی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ئازاد کرابوو.