خالید سەیف پەناهی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

خالید سەیف پەناهی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

03:09 - 10 May 2022

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢


خالید سەیف پەناهی هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە نەورۆزی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ دایکە بەساڵاچووەکەی زیاتر لە یەک هەفتە لە ماڵی خۆیاندا بەند کرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


هەنگاو زانیویەتی کە ئەم سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی دەرکراوە و سزاکە بە بێ بەشداری خۆی لە دادگادا بە سەریدا سەپاوە و ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیچ کورتە نامە یان ئاگادارکردنەوەیەک بۆ خالید سەیف پەناهی نەنێردراوە و ناوبراو تانەی لەو بڕیارەی دادگا داوە.


جێگای ئاماژەیە کە خالید سەیف پەناهی نەورۆزی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دایکی بە ناوی خەدیجە حوسێن پەناهی زیاتر لە یەک هەفتە لە ماڵی خۆیاندا بەند کرابوون و ناوەندە ئەمنییەکان پێیانیان ڕاگەیاندبوو کە مافی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆزیان نییە.