خۆسووتاندی ژنێکی لاو لە سەلاسی باوەجانی

10:45 - 4 March 2019

 

هەنگاو: ژنێکی لاو لە سەلاسی باوەجانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنیکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی”لەیلا رەمەزانی”  تەمەن  ٢٤ ساڵ و کچی بارام کە ماوەیەک لەمەو پێش  بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆسووتاندنی دابوو، گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە،  لەیلا ڕۆژی یەکشەممە(١٢ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ٣ی مارسی ٢٠١٩) لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئیسفەهان بە هۆی زۆربوونی ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لەدەست داوە.

ئەو ژنە خێزاندار و دایکی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بووە کە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە  چەند ڕۆژ پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.