خۆکوشتنی ژنێکی لاو لە کامیاران، خۆکوشتنی ٢٨ ژن لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا

11:03 - 15 May 2019

 

هەنگاو: ژنێكی لاو لە کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بە تۆمار کردنی ئەو حاڵەتە لە سەرەتایی بەهارەوە، هەر  دوو رۆژ ژنێک لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە (٢٣ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٣ی مەی ٢٠١٩) ژنێکی لاوی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”ئیلهام مورادی” بە هۆی کێشەی خێزانی و ناتەبایی لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئیلهام خێزاندار و دایکی منداڵێك بووە کە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی بەهار (٥٦ ڕۆژ) لانیکەم ٢٨ ژن لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە بەوپێیە هەر دوو ڕۆژ ژنێک خۆی کوشتووە.