خۆکوشتنی ژنێک و پیاوێک لە ئیلام

12:02 - 14 May 2019

 

هەنگاو: ژنێک و پیاوێکی خەڵکی شاری ئیلام بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابووری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٣ی مەی ٢٠١٩)، ژنێكی گەنجی خەڵکی ئیلام بە ناوی شەیدا ئەحمەدی تەمەن ٢٧ ساڵ بە هۆی کێشەی ئابوری و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ڕایگەیاند کە شەیدا خێزاندار بووە و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە (٢١ی بانەمەڕ/ ١١ی مەی)، پیاوێکی گەنج لە ئیلام بە ناوی ئەمیر رەزا قەدیری بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.