دایکێکی دووگیان لە سەردەشت خۆی هەڵواسی

20:14 - 23 April 2019

 

هەنگاو: چەند ڕۆژ پێش ژنێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت دووگیانیش بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”مەعسوومە بریاجی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بریاجی، مەعسوومە دوای ئەوەی لەگەڵ مێردەکەی بە ناوی ”ئەمیر عەبدوڵڵازادە“ بووەتە دەمەقاڵێی لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە : ” مەعسوومە دووگیان بووە و منداڵەکەشی لەبار چووە“. ناوبراو دایکی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵیش بووە.