ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌هاباد

12:49 - 19 July 2019

 

هه‌نگاو: هاوكات له‌ گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی مه‌هابادی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، دوو هاووڵاتیی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به‌ هه‌ژمار كردنی ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ لانیكه‌م ١٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، حه‌فته‌ی ڕابردوو هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ ناوه دیاكۆ ئه‌نووشه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

هه‌روه‌ها، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌  (١٢ی پووشپه‌ڕی ٢٧١٩ / ٣ ی ژوویه‌ی ٢٠١٩) خوێندكارێكی مه‌هابادی به‌ ناوی سیامه‌ند وسووق ڕاد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌سته‌بسه‌ر كراوه‌.

ئه‌و خوێندكاره‌ له‌ شونی مانه‌وه‌كه‌ی و به‌ ب هه‌بووی مۆڵه‌تی یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و چاره‌نووسی وه‌و دوو ده‌سته‌بسه‌ر كراوه‌ هێشتا ناڕوونه‌.

له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٨ هاووڵاتیی دیكه‌ی مه‌هابادی به‌ ناوه‌كابی بێهنام ئه‌لیاسی، سوهراب قادرزاده‌، سه‌لیم شێخه‌ نژاد، هێمن ئیسماعیلی ، ئومید قادری، خالید كاوڵانی، شێركۆ عه‌باس تاهیر و هۆشیار ئه‌مینی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.