دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی مەریوان هێشتا ئازاد نەبوون

15:55 - 17 May 2019

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی مەریوان کە ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کراون، هێشتا دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد دانش و هێمن کانی سانانی کە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ پێنج چالاکی دیکەی مەدەنی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستەسەر کرابوون، هێشتا دەستبەسەرن.

 پێنج کەس کە دەستبەسەر کراوەکان بە ناوەکانی دیمەن فەتحی، سومەیە ڕوزبە، موژدە مەردووخی، کەویار، خیشکار و حەمید قوبادی ڕۆژی ڕابردوو دوای چەند کاتژمێر ئازاد کراون.

هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیران ڕۆژی پێنجشەممە (٢٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٦ی مەی ٢٠١٩) هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی چالاکانی مەدەنی مەریوان کە بە نیاز بوون کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوە بەرن و لانیکەم ٧کەسیان دەستبەسەر کردووە.