دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی هاووڵاتیەکی کورد لە بۆکان

17:15 - 7 August 2018

 

هەنگاو:هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی پووشپەر، هاووڵاتیەکی کوردیان بە ناوی فەردین وەفایی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕایی تێپەربوونی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتیە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند، فەردین وەفایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.