دەستبەسەر کرانی دوو لاوی ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان

17:32 - 25 March 2019

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوو لاوی خەڵکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی دووشەممە (٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٥ی مارسی ٢٠١٩) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان و دەستبەسەریانیان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئو دو لاوەی”ئەرسەلان نیکخا تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی عارف و ئارەش نەوزەری تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی فایەق ڕاگەیاندووە کە هەردوویانی خەڵکی گوندی سەردۆشی ئەو شارەن.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە تۆمەتی هاوکاری و بەرێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئاواییەکانی سەردۆش و نێ دەستبەسەر کراون.