سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی ئورمیە کە ڕۆژی هەینی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوونەوە، لەسێدارە دران.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢٣:٠٩

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی ئورمیە کە ڕۆژی هەینی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوونەوە، لەسێدارە دران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٨ی جولای ٢٠٢١)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی بابەک ئەسڵانی و موحسین ئەسڵ حوسێنی کە لە خوتنگەی ١_٢ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوون، جێبەجێ کراوە.

مەیسەم سادقی کە هاوڕێ لەگەڵ ئەمد وو کەسە لە بەندی لاوانەوە گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، دویا وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکە، بۆ بەندەکەی خۆی گوازراوەتەوە.

ئەم سێ هاووڵاتییە ٨ ساڵ پیش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە