سنە، بڕیارە سبەی شەش هاووڵاتیی کورد لە سێدارە بدرێن

سنە، بڕیارە سبەی شەش هاووڵاتیی کورد لە سێدارە بدرێن

19:24 - 19 April 2020


هەنگاو: شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی بانە، کرماشان و دێولان کە حوکمی سێدارەیان هەیە، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە سنە گوازراونەتەوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان زۆرە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٩ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، شەش بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراونم بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.


ئەو شەش بەندکراوە کە خەڵکی شارەکانی بانە، دێولان و کرماشان بوون، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی بانەمەڕ حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت.


ناسنامەی ئەو شەش کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی بانە
٢_ ڕامیار موسلیح خەڵکی بانە
٣_ واحید فەیزی خەڵکی بانە
٤_ عەدنان میرەکی خەڵکی دێولان
٥_ سینا محەمەدی خەڵکی دێولان
٦_ سەعید محەمەدپوور خەڵکی کرماشان