سۆران و ئارام گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات

16:42 - 22 خەرمانان 2718

 

هەنگاو: ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی کوردستان ئازاد کران و دوو هاوڵاتی گوازراونەتەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری مەریوان.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ١٣ی سپتامبر ٢٠١٨)،  حەفت کەس لە دەستبەسەر کراوەکانی مەریوان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لەمبارەوە ڕایگەیاند ئارام فەتحی و سۆران دانشوەر، دوو هاوڵاتین کە دادوەر ئیزنی ئازاد بوونیانی نەداوە و تا ڕۆژی شەممە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران رادەگیرێن.

هاوکات رەشید ناسری زادە لە شاری شنۆ و باقر سەفەری خەڵکی روانسەر ئازاد کراون.

ڕۆژی چوارشەممە (٢١ی خەرمانان/١٢ی سپتامبر) نزیک بە ٤٠ چالاکی مەدەنی و هاووڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکان بە تۆمەتی ئاژاوە و هەوڵ بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.