سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە، سەردەشت و پیرانشار دەستبەسەر کران

12:09 - 12 خەزەڵوەر 2718

 

هەنگاو:مانگی ڕابردوو سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، پیرانشار و سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو:مانگی ڕابردوو، هاووڵاتیەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئیدریس عەبدووڵڵاهی” تەمەن٤٢ ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هیچ زانیاریکە لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.

ئیدریس، کوری ئەحمەد، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە، ناوبراو خەڵکی ئاوایی دیواڵانی سەردەشت و دانیشتووی ئەو شارەیە.

لەلایەکی دیکەوە، لەڕێکەوتی(٢٤ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ١٦ ئۆکتۆبری ٢٠١٨) هاووڵاتیەکی دانیشتووی گوندی “تەختە” سەر بە شاری سنە، بە ناوی (محەمەد ئەمین کەنعانی) دوایی بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

هەروەها، گەنجێگی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی پیرانشار بە ناوی (عبدوسەلام قاسمی) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە

ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.