لاوێکی مەریوانی دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە

18:07 - 29 January 2020

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەریوان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیکەی دوو حەفتە بەر لە ئێستا (بەفرانبار / ژانویە) هاووڵاتییەکی خەڵکی کانی دینار سەر بە مەریوان بە ناوی ”چەکۆ قادری“ تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەکۆ قادری بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمسال دەستبەسەر و لەو ماوەی کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بووە، بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.

چەکۆ قادری دوای دوو حەفتە ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانویە) بۆ بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.