لەسێدارەدرانی هاووڵاتییەکی کرماشانی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج

لەسێدارەدرانی هاووڵاتییەکی کرماشانی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج

23:48 - 5 July 2020


هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کراوە و سەرەتای بەهاری ئەمساڵیش هاووڵاتییەکی لوڕستانی لە سێدارە درا کە هەواڵەکەی میدیایی نەکراوەتەوە.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠( ١ی ژوئیەی ٢٠٢٠) حوکمی سێدارەی " حوسێن جەلاوەند" خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن جەلاوەند کە دانیشتووی تاران بووە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی" کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو و لە بەندی ٣ی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج ڕاگیرابوو.


لە لایەکی دیکەوە، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە کە، رۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠( ١٨ی ئاوریلی ٢٠٢٠) هاووڵاتییەکی خەڵکی پاریزگای لوڕستان بە ناوی " محەمەد جەوانمەرد" لە سێدارە دراوە کە هەواڵی لەسێدارەدرانی تا ئێستا میدیایی نەبۆتەوە.


ناوبراو تەمەنی ٣٨ ساڵ و خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە کە بە تۆمەتی " کوشتنیئەنقەست" حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.