لە سالی ٢٠١٨ دا ١٢ چالاکی کورد حوکمی سێدارە و ١٧٠ چالاکی دیکە حوکمی ٨٢٤ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە + لیستی ناوەکان

10:11 - 10 January 2019

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردوو زایینیدا  ١٨٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی حوکمی سێدارە، بەندکران و پێبژاردنی غەرامەیان بەسەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی سالی ٢٠١٨ی زایینیدا، ١٨٢ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکم دراون کە ١٢ کەسیان حوکمی سیدارەیان بەسەردا سەپاوە و ١٧٠ کەسی دیکەیان سەرجەم حکومی ٨٢٤ساڵ بەندکران، لێدانی ٣٢٩٨ قامچی و پێبژاردنی بڕی ١٦٠ میلیۆن تمەن پارەیان بە سەردا سەپاوە.

چالاکانی سیاسی

لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٨٢ چالاکی سیاسی سەرجەم ٢٦٢ ساڵ بەندکران، لێدانی ٣٠٨ قامچی و پێبژاردنی ٨ میلیۆن تمەن پارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

 

چالاکانی مەدەنی

لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ زایینیدا، ٤١ چالاکی مەدەنی سەرجەم ٥٠٧ سال بەندکران،لێدانی ١٨٨٠ قامچی و پێبژاردنی بڕی ٢٧ میلیۆن تمەن پارەیان بەسەرا سەپێندراوە.

 

 چالاکانی کرێکاری و کۆڵبەران

هەروەها لەو ماوەیەدا، ٤١ چالاکی کرێکاری و کۆڵبەر  لەسەر یەک حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکران و لێدانی ١١١٠ قامچی و پێبژاردنی بڕی ١٢٥ میلیۆن تمەن پارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

 

چالاکانی مەزهەبی

نۆ چالاکی مەزهەبی لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێراندا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و هاوکات ٩ چالاکی دیکەش سەرجەم حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.