هاووڵاتییەکی دیکەش لە ئیلام لەسێدارە درا + وێنە

16:21 - 24 بانەمەڕ 2718

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، هاووڵاتییەکی دیکەش لە ئیلام لەسێدارە درا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەمە (٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٤ی مەی ٢٠١٨) حوکمی لەسێدراە دانی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بەڕێوەچوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە ئیلام، ناسناوی ئەو هاووڵاتییە لەسێدارە دراوەی "موجتەبا کەرەمیان" و خەڵکی گوندی "میش خاس"ی سەربە ئیلام راگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی لەسێدراەدرانی بۆ بڕابوویەوە.

هاوکات لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی ئێران لەسێدارە دراون.