هەنگاو ناسنامەی سێ کەسی دیکە لە گیراوانی سەردەشت ئاشکرا دەکات

12:32 - 15 خەزەڵوەر 2718

 

هەنگاو: ناسنامەی سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت کە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرابوون، ئاشکرا بوو.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دەیان هاووڵاتی کوردی خەڵکی بۆکان، مەهاباد، ڕەبەت و سەردەشت بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی لەلایەن ناوەند ەئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە  بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی “ڕەحمان حوسێن نژاد” و دوو برا بە ناوەکانی”سلێمان شاکری”  و “محەمەد شاکری”  خەڵکی نەڵاسی سەردەشت بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

بە ئەژمارکردنی ئەم سی حاڵەت هەتا ئێستا ناسنامەی ١٨ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ د. هیوا حەفید مامۆستای زانکۆ و خەڵکی مەهاباد ٢ـ خالید غەفووری مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی ڕەبەت ٣ـ مامۆستا خدر ئاختار، ٤ـ نیزام گەچکار ٥ـ سدیق ڕەحمانزادە ٦ـ ئاوارە قەیتەرانی خەڵکی بۆکان ٧ـ سادق حوسێن پوور ٨ـ مامۆستا حیسام مەحموودی ٩ـ مامۆستا محەمەد ئارمان ١٠ـ مامۆستا ئومید هێمەت زادە ١١ـ ڕەحمەت نسووحی ١٢ـ ئەحمەد ئیلاهی ١٣ـ ئیبراهیم تیزڕۆ ١٤ـ شاهرۆخ تیزڕۆ ١٥ـ ئوسامە ڕەحمان زادە ١٦ـ سلێمان شاکری ١٧ـ محەمەد شاکری ١٨ـ ڕەحمان حوسێن نژاد.