هەنگاو ناوی ٢٦ کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگرتنەکەی کوردستان ئاشکرا دەکات

02:38 - 22 شهریور 1397

 

هەنگاو: هاوکات لە گەڵ مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان، نزیکەی ٤٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢١ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، نزیکەی ٤٠ هاووڵاتی و جالاکی مەدەنی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە تۆمەتی نانەوەی بشێوەی و هەوڵدان بۆ سەرخستنی مانگرتن لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٢٦ کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

مەریوان: 

١ـ ئارام فەتحی ٢ـ سۆران دانشوەر ٣ـ موسلیم ئیبراهیمی ٤ دلێر ڕەوشەن ٥ـ محەمەد ئەزکات ٦ـ ئەحمەد تەبیرە ٧ـ نەوشیریوان خۆش نەزەر ٨ـ ئەحسەن ئەمانی ٩ـ ئارمان ئەمانی

سنە

١ـ خالید حوسێنی ٢ موختار زارعی ٣ـ مزەفەر ساڵح نیا

شنۆ

١ـ خالید گەنجی  ٢ـ رەشید ناسرزادە ٣ـ خدر دەوڵەتی ٤ـ سیامەند دەوڵەتی ٥ـ موسا ئازەری

ڕوانسەر

١ـ باقر سەفەری

سەردەشت 

١ـ جەعفەر ڕەسووڵ پوور ٢ـ بەهمەن ددانساز ٣ـ محەمەد لەیلانەیی ٤ـ محەمەد ئەمینی ٥ـ وەفا ٦ـ محەمەد

بۆکان
١ـ دیاکۆ باغبانی