”هەنگاو“ وەکوو یەکەم سەرچاوە ناسنامەی سێ کەس لەوانەی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا بڵاو دەکاتەوە

00:51 - 24 بانەمەڕ 2718

 

هەنگاو: دوای ئەوەی سەرۆکی دادگای شۆڕشی تاران ڕایگەیاند کە ٨ کەس لە تۆمەتبارانی هێرش بۆ سەر بینای پەرلمانی ئێران و قەبری خومەینی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، ماڵپەڕی ”هەنگاو“ وەکوو یەکەمین سەرچاوە ناسنامەی سێ کەسیان ئاشکرا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هەشت کەس لەو کەسانەی کە بە تۆمەتی ڕیکخستنی هێرش بۆ سەر پەرلمانی ئێران و قەبری خومەینی لە حاڵێکدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە کە حەفت دانیشتنی دادگای ئەوان کەمتر لە یەک حەفتەی خایاندووە.

هەر چەند میدیا حکومەتییەکان هەتا ئێستا ناسنامەی هیچ کام لەو تۆمەتبارنەیان بڵاو نەکردوەتەوە، بەڵام ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ توانیویە ناسننامەی سێ کەسیان ئاشکرا بکات کە خەڵکی پارێزگای کرماشانن.

 

ناسنامەی ئەو سێ کەسە کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛ 

١ـ سیروان عەزیزی خەڵکی گوندی ”تەشار“ سەر بە شاری پاوە

٢ـ مورتەزایی خەڵکی گوندی ”خانەگا“ سەر بە شاری پاوە

٣ـ سلێمان مزەفەری کوڕی ڕەحمانو خەڵکی گوندی ”خەراجیان“ سەر بە شاری ڕوانسەر

 

هەتا ئێستا ناسنامەی ٥ کەسی دیکە کە ئەوانیش هاووڵاتیی کوردن بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە.

مووسا غەزەنفەری سەرۆکی دادگای شۆڕشێ تاران، حوکمی ئەم کەسانە دەکرێ لە ماوەی ٢٠ رۆژدا لە دیوانی باڵای حکومەت تانەی لێ بدرێ و پێداچوونەوەی پێدا بکرێ و ئەگەر دۆسیەی ١٨ کەسەی دیکەی تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە لە دیوانی باڵا بگەرێتەوە، پێڕاگەیتشن بە تۆمەتەکانیان دەکرێ.

ماڵپەڕەکانی ئێران بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، تۆمەتی کڕینی و ڕاگرتنی چەکی سووک، نیمەقورس و قورسیان خستووەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە.

پارێزەرێکی کورد کە لە بە رهۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، لە لێدوانێکدا بۆ “هەنگاو؛ رایگەیاند، بە سەرنجدان بەوەیکە ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر بینای مەجلیس کوژراون، بڕینەویە حوکمی سێدارە بۆ کەسانی دیکە بەو بیانوویە، نایاساییە.

بەپشت بەستن بە ئاماری  تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، پاش رووداوی گوماناویی هێرش بۆسەر مەجلیسی ئیسلامی، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی کورد لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کران.