پیاوێک دوای ئەوەی کچێک شووی پێنەکرد کوشتی

پیاوێک دوای ئەوەی کچێک شووی پێنەکرد کوشتی

16:51 - 5 November 2021

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان دوای ئەوەی حازر نەبوو شوو بە کوڕێک بکات، لەلایەن ئەو کوڕەوە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئارەزوو ئولفەتی گوڵدەستە تەمەن ٣٥ ساڵ لەلایەن پیاوێکەوە خۆیەوە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ساسان کەرەمی، دوای ئەوەی ئارەزوو حازر نەبووە شووی پێ بکات لە گەڕەکی ئاناهیتای کرماشان بە ئۆتۆمبێل خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا کێشاوە. لەو ڕووداوەدا ئارەزوو دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و خۆشکێکیشی چووەتە کۆما و ئێستا لەژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکیدایە.

ئەو سەرچاوەیە کە ناسنامەی لای هەنگاو پارێزراوە لەدرێژەدا وتی: “بکوژەکە دوای ئەوەی کە ئۆتۆمبێلی ئارەزوو و خۆشکەکەی هەڵدێراوە، تەرمی ئارەزووی هێناوەتە دەرەوە و سێ گولەیشی لە سەری داوە”.

جیگای ئاماژەیە کە ماوەیەک پێش ئیستا ساسان کەرەمی چوبووە ماڵ زڕباوکی ئارەزوو و تەقەی کردبوو کە دوای تۆمارکردنی سکاڵا دەستبەسەر کرابوو. بەم حاڵەش ئارەزوو ڕەزامەنی دابوو کە ئەمری ئامۆزای ئازاد بکرێت.

ساسان کەرەمی دوای کوشتنی ئارەزوو هەڵاتووە و هەتا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە.