پێنج کەس لە گیراوانی سیمیناری ئەدەبی ”خوێندەوان“ی ئیلام بۆ بەندیخانەی کرماشان گوازرانەوە

22:21 - 7 July 2018

 

هەنگاو: پێنج کەس لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەبی خوێندەوان لە ئیلام دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، پێنج کەس لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەبیی ”خوێندەوان“ لە ئیلام کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ  لەو شارە بەڕێوە بچێت، دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازراونەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە بڕیار بوو ئەو پێنج کەسە ئەمڕۆ ئازادبکرێن کەچی بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازراونەتەوە.

شەوی پێنج شەممە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٨)، هێزەکانی پاراستنی زانیاری سەر بە سوپای پاسداران هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی هەر یەک لە “مستەفا باقری ئاشنا” خەڵکی ئەسەدئاوای هەمەدان، “سەید ئەردەشیر موسەوی” خەڵکی کرماشان، “مێهدی ئازادبەخت” خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان، “بیژەن گەڕاوەند” خەڵکی کرماشان و “شەهریار تەهماسبی” خەڵکی کرماشان کە هەموویان لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری “خوێندەوان” بوون و دەستبەسەریانیان کردووە.

هەنگاو پێشتر لە جێگای بەڕێز بیژەن گەڕاوەند بە هەڵە ناو و وێنەی بیژەن هێمەتی بڵاو کردبووەیە کە لێرەوە لە خوێنەرانی خۆی و هەروەها بەڕێز بیژەن بیژەن هێمتی داوای لێبوردن دەکات.

ئەو هێزانە بە بێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ماڵانە و دەستیا کردووە و بە پشکنین و زەوت کردنی کەرەسەتەی تاکەکەسی ئەو کەسانە وەکوو مۆبایل و لەبتاب و… و دواتر خۆیانیان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریانیان گوازتەوەتەوە.