چارەنووسی لاوێکی مەریوانی سێ مانگە نادیارە

18:01 - 25 January 2019

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی سی مانگ لە دەستبەسەر کرانی لاوێکی خەڵکی مەریوان، هیج زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی فەرید پژووهی، ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵەی خەڵکی مەریوان کە سێ مانگ پێش دەستبەسەر کراوە، نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرید پژووهی سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لەو کاتەوە تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لەکوی ڕاگیراوە.

فەرید پژووهی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.