چارەنووسی کەماڵ حوسێن پەناهی، مامۆستای دەستبەسەر کراوی کورد نادیارە

22:58 - 14 March 2019

 

هەنگاو: دوای تێپەربوونی نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی خانەنشینکراوی کراوی خەڵکی سنە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەتان چووەتە نێو حیزبە کوردستانیەکان و لەوێ بە دوایدا بگەڕین.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەربوونی نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی کەماڵ حوسێین پەناهی، مامۆستای خانەنشین کراوی خەڵکی سنە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی ئاکامێکی نەبووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حوسەین پەناهی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، دوای نزیک بە دوو مانگ ئیدارەئ ئیتلاعاتی بە بنەماڵەی ڕاگەیاندووە کە کەماڵ چووتە نێو حیزبە کوردستانییەکان و بنەماڵەلەی ئەمە رەد دەکەنەوە، ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی و لەمەڕ سڵامەتی و زیندوو بوونی کوڕەکەیان تووشی دڵەڕاوکێ بوون.

کەماڵ حوسەینی پەناهی تەمەن ٥١ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە ئەم مامۆستا خانەنشین کراوە بە هۆی بیر و باوەڕی ئایینیەوە دەستبەسەر کراوە.