ژنێکی سەردەشتی و پیاوێکی ئیلامی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

22:09 - 23 February 2019

 

هەنگاو: ژنیکی گەنجی خەڵکی پیرانشار لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و پیاوێکی ئیلامیش خۆی کوشت.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٣فێوریە ٢٠١٩) ژنێکی لاو بە ناوی “خەدیجە گوڵزار” لە ئاوایی نەڵاسی سەردەشت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەدیجە گوڵزار خەڵکی ئاوای کەوپەری پیرانشارە و ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پیاوێکی خەڵکی نەڵاوس پێک هێناو ە بە هۆی خەمۆکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (٣ی ڕێبەندان/ ٢٢ی فێوریە) پیاوێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی “عەلیزەمان موعەزەمی” بە هۆی هەژاری و تووش بوون بە مادە سڕکەرەکانەوە لە ڕێگەی خواردنی حەبی برنج، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.