ژنێکی لاو لە کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

14:25 - 4 January 2019

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای کوردستان (سنە)، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣ی ژانویەی ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی کامیاران بە هۆی کێشەی خێزانیی و کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شار کامیاران ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی ”مینو دیدار“ کچی فەرەج و خەڵکی گوندی ”وەرمەهەنگ“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مینو لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی سێ جار تۆرابوو و گەڕابوویە ماڵ باوکی و دواجار ڕۆژی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.