کاسبکارێکی کورد لە ئەهواز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

کاسبکارێکی کورد لە ئەهواز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

08:20 - 27 July 2022


هەنگاو: چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کاسبکارێکی خەڵکی کامێران بە ناوی سینا مزەفەری تەمەن ٢٠ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٧ی جولای ٢٧٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە نزیک شاری ئەهواز کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئینتزامییەکان بە گوومانی ئەوەی کەل و پەلی قاچاخی پێیە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە کردووە و کوشتوویانە.

شایانی باسە تەرمی سینا مزەفەری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ئەهواز کراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.