کوژرانی ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە دەستی هاوژینەکەی

کوژرانی ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە دەستی هاوژینەکەی

02:31 - 4 March 2021

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: حەوتووی رابردوو ژنێکی گەنج لە ئورومیە بە پاساوی “شەرەف و نامووس” لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ٦ی رەشەمەی ٢٧٢٠( ٢٤ی فێوریەی ٢٠٢١)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "عەزیزە حەقی" تەمەن ٣٣ ساڵ و دایکی ٤ منداڵ، لە لایەن مێردەکەی بە ناوی " قیرمان دەرویشی" کوژراو.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی حەقی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاند کە عەزیزە لە لایەن مێردەکەی و بە لەچکەکەی خنکێندراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە کە رووداوی کوشتنەکە لە ناوچەی کوشتارگای ئورومیە ڕووی داوە و ئەو ژنە بە پاساوی شەرەف و نامووس کوژراوە.

شایانی باسە بنەماڵەی عەزیزە حەقی سکاڵایان لە سەرقیرقان دەرویشی  تۆمار کردووە و ناوبراو ئێستا دەستبەسەرە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو  لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە ٢٧٪ ئەو کوشتنانەی لە یەکساڵی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون، بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف بووە.