کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری هەورامان ڕەق هەڵاتەوە + وێنە

22:21 - 18 December 2018

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ کە لە سنوورەکانی هەورامان سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، بەهۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی (٢٧ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ١٨ی دێسامبری ٢٠١٨) کۆڵبرێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ''سالار تەنهایی'' کوڕێ سۆراب، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی سەرمابردووی گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، کە سالار تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە و لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی ''قەڵاگا'' بەهۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخروی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا چوار کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ئورمیە، پیرانشار و نەوسوود بە هۆی سەرمابردوویی گیانیان لە دەست داوە.