کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

13:32 - 31 August 2022


هەنگاو: چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە ناوی جەعفەر خەزووم ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەعفەر خەزووم تەمەن ٣٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نۆکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

شایانی باسە کە جەعفەر خەزووم خێزاندار و باوکی چوار منداڵە و خەڵکی گوندی کانی زەرد سەر بە شاری سەردەشتە.