ئێران ڕاه پەیکەر دوای ٥ ڕۆژ ئازاد کرا

13:48 - 20 May 2019

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی مەریوان کە حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٨ی مەی ٢٠١٩)، ئێران ڕاه پەیکەر تەمەن ٣٣ ساڵ دوای پێنج ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کراوە.

ئێران ڕاه پەیکەر رۆژی سێ شەممە (٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٤ی مەی ٢٠١٩) لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.